بابەت: وەرزشی
#ئەحمەد مەجید#، کە بە ئەحمەد ڕامبۆ ناسراوە و سەرۆکی لقی هەولێری فیدراسیۆنی لەشجوانیی ئێراقە، ڕایگەیاند شاری هەولێر لە کۆنتڕۆڵکردنی هۆڵە وەرزشییەکانی لەشجوانی لە ئاستی ئێراق لە پلەی یەکەمدایە.
ئەحمەد ڕامبۆ لە بەرنامەی 1 بە 1ی تۆڕی 964 وتی: (هەولێر لە ئاستی ئێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هۆڵەکان لە پلەی یەکەمدایە).
ئاشکراشی کرد، لیژنەیەکی هاوبەش لەناکاو و بە بەردەوامی سەردانی هۆڵەکان دەکەن و چاودێرییان دەکەن.
وتیشی، لە هیچ وڵاتێک هۆڕمۆنەکان بە ئاشکرا نافرۆشرێن.
ڕامبۆ کە خۆیشی هۆڵی وەرزشی لەشجوانی هەیە، دەڵێت: “پێویستە ڕاهێنەرانی لەشجوانی ڕێگری لە بەکارهێنانی هۆڕمۆنەکان بکەن و ماسوولکە بەبێ هۆڕمۆنیش درووستدەکرێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 560 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!