=KTML_Bold=فەرماندەی هێزەکانی 70ی یەکێتی، دەڵێت: ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە یەکنەخرێنەوە هاوپەیمانان بەجێمان دەهێڵن.=KTML_End=
#مستەفا چاوڕەش#، فەرماندەی هێزەکانی 70ی یەکێتی، ڕایگەیاندووە، دەمێکە هاوپەیمانان دەڵێن یەکبگرنەوە، ئێستاش پێمان دەڵێن و تازە نییە، بەڵام ئەوەی بڵێن مەوعیدی 90 ڕۆژیان دیاری کردبێت ئەسڵ و ئەساسی نییە، ئەم هەواڵانە بە درۆ بڵاودەکرێنەوە و ئەوانە ناحەزن.
دەشڵێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان هێزەکانی خۆی ڕێکنەخات ئەوا هاوپەیمانان جێمان دەهێڵن.
ئەوەش دەڵێت: بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێککەوتنی چوار بۆ پێنج ساڵیمان هەیە، ڕێککەوتنەکە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستی پێ کردووە و لە 2026 تەواو دەبێت.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ئێمە لەگەڵ پارتی ئەگەر پەیوەندییەکانمان خراپیش بێت خۆ نایگەیەنینە مریشکە ڕەشە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 483 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!