ئەندامێکی سەرکردایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# نزیک لە لاهور جەنگی ڕایدەگەیەنێت، کە بۆ هەڵبژاردنی کوردستان بە لیستی جیا بەشداری دەکەن.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی کە نزیکە لە لاهوور جەنگی ڕایگەیاند: لاهوور حاڵەتێکی تایبەتی هەیە، لەو ڕوانگەیەوە کە بە چ ناونیشانێک بەشداریی هەڵبژاردن بکات؟ ئەگەر لیستی بە ناوی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) هەبێت، ڕەنگە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق کێشەی بۆ درووست بکرێت، لە سۆنگەی بڕیارێکی دادگایەکی بەغداوە، بۆیە تاکە چارەسەر و ڕێگە کە لە پێش لاهوور جەنگی ئەوەیە کە بە لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی کوردستان بکات، ڕەنگە بەم ناونیشانە بێت (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ئێراق) خۆ ئەگەر هەر ڕێگەش نەدرا، ئەوە ناوێکی تر بۆ لیستەکە دیاری دەکرێت، گەرچی لەسەر ناوی (یەکێتی) هەر پێداگر دەبێت.
گوتیشی: ”بەدڵنیاییەوە لاهوور جەنگی حزب و لیستی نوێی دەبێت، بەڵام سیستم و ناوی حزب و لیستەکەی هێشتا بە تەواوی دیاری نەکردووە.“
ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی نزیک لە لاهوور جەنگی ئاشکراشی کرد: ”ئەم حزب و لیستە نوێیە دەبێتە ڕکابەری یەکێتیی ئێستا و ئەو پێگە جەماوەرییەی هەیەتی بەشی زۆری هی ئێمەیە، واتە هەرچی ناڕازی هەیە، چ ئەوانەی خۆیان ئاشکرا کردووە، چ ئەوانەی نەیانتوانیوە و لەنێو حزبەکەدان هەموویان کۆ دەکاتەوە.“ [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 356 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!