کەونە کراسەکی کورێی لەبەر بی
ژنانی کورد جوانی ڕاستەقینەیان لە چەند بارودۆخێکدا بەدەردەکەوێت وەکوو: لەکاتی نانکردن و لەبەر هەویر شێلاندا، لە تازیە و پرسە و شیندا، لە هەوێز ماڵین و ناوپەرێز و تێلەکێشدا، یەکێک لە حاڵەتەکانیش (کورکردن) یان (کۆرکردن) کە لە کۆندا لە کوردەوارییدا ژن و منداڵ دەچوونە سەر کانی و کانیاوێک مەنجەڵیان دەخستە سەر ئاگری، ئینجا ئەو مەنجەڵە بەکۆڵ دادەرا دەوترا: مەنجەڵ بەکۆڵ، یان هەموو جلوبەرگی پیسی ماڵ و منداڵ و خێزانەکەیان لە چارۆگەیەکی گەورەدا بەکۆڵ بردووە بۆ سەر کانی ژنان، ئەو کیژانەی بە کراسەکی کۆنەوە دەبینران لەسەر کانی خۆشوشتن جوانییە سرووشتییەکەیان بەدەردەکەوت بۆیە کورد وەکوو ئیدیۆم وتویەتی: کەونە کراسەکی کورێی لەبەر بی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 301 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!