کێ دەڵێ گۆلکی نییە
ئەو ئیدیۆمە لەناو شاری #کۆیە# بەکاردەهێنرێت: گۆلک و چێڵ لە یەکتری جیانابنەوە، ئەگەر گۆلکەکە لە مانگاکە دوور بکەینەوە ئەوا مانگاکە شێت و هار دەبێت، زۆربەی چێڵەکان تا گۆلکەکەیان لێ نزیک نەکەیتەوە شیرەکەی ناو گوانیان هەڵدەگرنەوە، بۆیە ئەو ژنانەی کە کابان بوون بۆ دۆشینی چێڵەکە سەرەتا گۆلکەکەی تێ بەردەدەن تاوەکوو چەند قومێک شیر بخوات بەمەش مانگاکە شیرەکەی خۆی بەردەداتەوە، پەیوەندی بێچوو و دایک پەیوەندییەکی گیانی بە گیانییە ناتوانرێت لێک داببڕدرێن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ ئەو کچانەی کە دۆستیان هەیە و دڵیان لەلای کوڕێکیترە، لەکاتی داخوازییدا کوڕان ڕەتدەکەنەوە، بۆ دڵدانەوەی ئەو کوڕەی داخوازییەکەی کردووە دەوترێت: کێ دەڵێ گۆلکی نییە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 105 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!