یەکێتی نیشتمانی نیگەرانە لە ڕێککەوتنەکەی بەغدا و دەوحە، بۆ ئەو مەبەستەش #بافڵ تاڵەبانی# داوای کۆبوونەوە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە.
دوای ئەوەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕێککەوتنێکی لە بواری گاز لەگەڵ قەتەر ئەنجامداوە و ڕێککەوتنەکەش کێڵگە گازییەکانی سنووری #سلێمانی#یش دەگرێتەوە یەکێتی نیگەران بووە.
نیگەرانییەکەی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە سوودانی نەگەڕاوەتەوە بۆ بەرپرسانی هەرێم و یەکێتی و ڕێککەوتنەکەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەنجامداوە و وردەکارییەکەشی دیارنییە.
بەهۆی نیگەرانییەکانەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بە فەرمی داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن و لەو بارەوە ڕوونکردنەوەی پێبدەن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 415 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!