سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان و جێگرەکەى بەردەوامن لە پەڕڵەمانى کوردستان و وەزارەتى دارایى حکوومەتى هەرێمیش نەسریەى مانگى ئایارى بۆ سەرۆکایەتى پەڕڵەمان خەرجکردووە.
سەرەڕاى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى ئێراق لەبارەى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام وەزارەتى دارایى نەسریەى مانگى 5ى پەڕڵەمانى کوردستانى خەرجکردووە و هەریەک لە سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان و جێگرەکەى و سکرتێرى پەڕڵەمانى کوردستان نەسریەى ئەو مانگەشیان وەرگرتووە و بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە دەوامکردن.
لە دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى #هێمن هەورامى#، ئامادەنەبوو بێتە پەڕڵەمان و بڕیار واژوو بکات، بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێکە گەڕاوەتەوە پەڕڵەمان کار دەکات.
هەریەک لە سەرۆکى پەڕڵەمان و جێگرەکەى بە فراکسیۆن و بە ستافى حزبەکەیان ڕاگەیاندووە، تاوەکوو بڕیارێکى سیاسى لەوبارەیەوە دەدرێت بەردەوام دەبن لە کار کردن.
هەفتەى ڕابردوو هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان هەفتەى ڕابردوو لەگەڵ بەڕێوبەر و ڕاوێژکارەکانى پارتى لە پەڕڵەمان کۆبۆتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، بەردەوام دەبن لە کارى پەڕڵەمانتارى تاوەکوو بڕیارى سیاسى لەوبارەیەوە دەردەچێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 581 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!