گەشتکردن لەگەڵ خۆشەویستی ژیانت بیرۆکەیەکی زۆر جوانە، بەتایبەتیی ئەگەر خۆشەویستی هاندەرتان بێت بۆ ئەو بیرۆکەیە و پتەوبوونی پەیوەندییەکە ئامانجی سەرەکی گەشتەکە بێت.
=KTML_Bold=لەبەر ئەم هۆکارانە گرنگە زووزوو لەگەڵ هاوسەرەکەت گەشت بکەیت:=KTML_End=
1. ئەزموونی نوێ پێکەوە تاقیدەکەنەوە، دەرفەتی ئەوەتان دەبێت زیاتر چێژ لە پێکەوەبوونتان ببینن.
2. لە ڕۆتینی بێزارکەری ڕۆژانە دوردەکەونەوە، وردەکاری جیاواز دێتە ناو ژیانتانەوە.
3. پەیوەندی خۆشەویستی نوێ دەبێتەوە، دووبارە ڕۆمانسییەت لە پەیوەندییەکەتان درووستدەبێتەوە.
4. وزەی ئەرێنی بەدەستدەهێنن، بەتایبەتیی ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەکەت گرفتت هەیە، دەکرێت لە ڕێگەی گەشتێکەوە کۆتایی پێ بێت.
5. یادگاری نوێ تۆماردەکەن، ئەمەش وادەکات ئاسان لەیەکتر جیانەبنەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 585 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!