سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان و جێگرەکەى بەردەوامن لە پەڕڵەمانى کوردستان و وەزارەتى دارایى حکوومەتى هەرێمیش نەسرییەى مانگى ئایارى بۆ سەرۆکایەتى پەڕڵەمان خەرجکردووە.
سەرەڕاى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى ئێراق لەبارەى هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام وەزارەتى دارایى نەسریەى مانگى 5ى پەڕڵەمانى کوردستانى خەرجکردووە و هەریەک لە سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان و جێگرەکەى و سکرتێرى پەڕڵەمانى کوردستان نەسریەى ئەو مانگەشیان وەرگرتووە و بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە دەوامکردن.
لە دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى #هێمن هەورامى#، ئامادەنەبوو بێتە پەڕڵەمان و بڕیار واژوو بکات، بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێکە گەڕاوەتەوە پەڕڵەمان کاردەکات.
هەریەک لە سەرۆکى پەڕڵەمان و جێگرەکەى بە فراکسیۆن و بە ستافى حزبەکەیان ڕاگەیاندووە، تاوەکوو بڕیارێکى سیاسى لەوبارەیەوە دەدرێت بەردەوام دەبن لە کارکردن.
هەفتەى ڕابردوو هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان هەفتەى ڕابردوو لەگەڵ بەڕێوبەر و ڕاوێژکارەکانى پارتى لە پەڕڵەمان کۆبۆتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، بەردەوام دەبن لە کارى پەڕڵەمانتارى تاوەکوو بڕیارى سیاسى لەوبارەیەوە دەردەچێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 455 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!