بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #26-06-2023#، شاندێکی پارتی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە #هەولێر# بکات و لەگەڵ #بافڵ تاڵەبانی# و مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دۆخی هەرێم و ئێراق هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا و پەڕڵەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزب و دوای هەڵوەشاندنەوەی پەڕڵەمانی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵی.
کۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، لە کاتێکدایە دوێنێ ڕێکەوتی #25-06-2023# ناوبراو بەسەرۆکایەتی شاندێکی یەکێتی سەردانی #بزووتنەوەی گۆڕان# و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کرد.
شاندەکەی پارتی فازڵ میرانی سەرۆکایەتی دەکات و #سیداد بارزانی# برای #مەسعود بارزانی# و #فوئاد حسێن# و مەحموود محەمەد ئەندامی شاندەکەن. شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی و ئەندامێتی #شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا و #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# و شاڵاو عەلی سەربازی دەبێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 691 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!