پڕۆژەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە #دهۆک#، یەکێکی دیکەیە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و دەبێتە پڕۆژەیەکی هاوچەرخ و پێشکەوتووی دەڤەرەکە و دەکەوێتە دەروازەی خۆراوای شاری دهۆک، پڕۆژەکە لە 5 ناوچە پێک هاتووە و ڕووبەرەکەی 300 دۆنمە؛ گوژمەی جێبەجێکردنیشی زیاتر لە 62 ملیۆن دۆلارە بووە.
لە بارەی خزمەتگوزارییە بەردەستەکانی ئەم ناوچە پیشەسازییە، دلۆڤان بەرەکات، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکار، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ''هەموو ئەو کەرەستانەی پێویستن لە پڕۆژەکەدا، بۆ ئەو کەسانەی لە پڕۆژەکەدا کار دەکەن یان ئەوانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن، دابین کراون.
لە کۆی پێنج ناوچەی پڕۆژەکە، سێ ناوچەیان تەواو بوونە و دوو هەزار و 378 دووکان بە ڕووبەری جیاواز لەخۆ دەگرێت، کارکردن لە دوو ناوچەی دیکەش بەردەوامە، ئێستاش 600 دووکان ئاوەدان کراونەتەوە و پیشەوەران کاری لێ دەکەن.
ناوچەی پیشەسازیی ئێستای شاری دهۆک، سیمایەکی ناشارستانی بە شارەکە بەخشیوە، بۆیە شوێنەکەی دەکرێتە باخچە، بەمەش ڕێژەی سەوزایی لە ناوچەکە زیاد دەکات و جوانییەکی زۆر بە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی دهۆک دەبەخشێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 616 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!