لە چوارچێوەی گرنگیدانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بە کەرتی تەندرووستی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، ڕەزامەندیی درا لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی #قەڵادزێ#.
#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.
ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاپەرین کە سەربە وەزارەتی تەندرووستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خەرج دەکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 449 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!