=KTML_Bold=هەندێ کەس لە ڕەمەزاندا کاتێک بەڕۆژوو دەبن، تووشی حاڵەتی سەرئێشەی ڕۆژانە دەبن.=KTML_End=
لەڕاستیدا حاڵەتی سەرئێشە لەو ڕۆژانەدا کە بەڕۆژوویت، دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی شەکری خوێن، کاتێک شەکری خوێنت دادەبەزێت، تووشی سستی، سەرئێشە، ماندوویەتی، ئارەقکردنی نائاسایی، کەمیی تەرکیز، لەرزینی جەستە و دڵەکووتە دەبیت و دڵت خێرا لێدەدات، هۆکاری ئەم حاڵەتەش خواردنی نادرووستی کاتی پارشێوانە، بۆ نموونە، کاتێک زیادەڕۆیی دەکەی لە خواردنی کاربۆهیدراتەکان، هەروەها خواردنی خۆراکی نادرووستی شیرین، جەستە ڕێژەیەکی زۆر و نائاسایی ئانسۆلین دەستەبەر دەکات و بەرزبوونی ئاستی ئانسۆلین هۆکارێکە بۆ دابەزینی شەکری خوێن.
بۆ ئەوە تووشی ئەم حاڵەتە نەبیت، پێویستە پارشێوان پارێز بکەی لە خواردنەوەی شیرین و خواردنی ئەو خۆراکانەی کە هەڵگری شەکری ناسرووشتین، یاخود زۆر شیرینن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 361 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!