خۆم کۆی دۆسیەی گەندەڵی لە #هەولێر# و #سلێمانی# هەڵدەدەمەوە… بەڵام ناهێڵم کەسیان بۆ ململانێی سیاسی ئەوی دیکە بەکارمبهێنێت…
چەندین کەناڵ و سایت و پەیجی یەکێتی و نزیک لە یەکێتی داوایان لێکردوم لەسەر دۆسیەی زەوی لە هەولێر قسە بکەم بۆیان… لەگەڵ ڕێزم بۆ ڕۆژنامەنووسەکان.. من نایکەم، نەک لە بەرئەوەی نامەوێت لەسەر ئەو گەندەڵی و تاڵانیە قسە بکەم، بەڵکوو نامەوێت حیزبێک من بەکاربهێنێ بۆ شەڕی گەندەڵی حیزبێکی تر، ئەو تاڵانی و بردنەی زەوی لە سلێمانی کراوە جیاوازی چییە لەگەڵ ئەوەی هەولێر!
هیوام وایە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو (61 هەزار) پارچە زەویە بکەن کە بە نایاسایی بەناوی هێزی ئەمنی و سەربازیەوە لە سلێمانی مەتر مەتر کرا… بە دەیان ملیۆن دۆلار فرۆشرا، وردەکاری دۆسیەی زەوی کەلار ( وردەکاری باس دەکەم). دەیان دۆسیەی دیکە لە ئاییندەدا باسی دەکەم.
بەهەمان شێوە…
لە میدیاکانی (پارتی) یەوە هەرگیز نامەوێت باسی قاچاخی باشماخ بکەم و چاو لە فیشخابور دابخەم… نامەوێت باسی تاڵانی و مەتر مەتر و شەراکەتی یەکێتیی لە پڕۆژەکان بکەم و چاو لەو هەزاران دۆنمەی هەولێر بپۆشم.
یاساکەی من ئەمەیە: بەپیشەیی باسی هەمووی بکرێت. چاوپۆشی لە کەس نەکرێت. [1]
#عەلی حەمە ساڵح#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 495 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!