کەڵەباب گوی دەخوا و بانگیش دەدا
مام (#جاسم بایز کاوێس# مەلاک) ئامۆزای باوکم کاتی خۆی لە (ئامادەیی کشتوکاڵی کەربەلا) خوێندکار بووە، وتی: ڕۆژێک خوێندکارێک بە جۆرێک لە پێکەنین و گاڵتە پێکردنەوە لە مامۆستای بابەتی سامانی ئاژەڵی پرسی مامۆستا بۆچی مریشکی خۆماڵی تامی زۆر خۆشترە لە مریشکی کێڵگەی پەلەوەڕی؟ مامۆستاکەش سەیرێکی کرد و زانی پرسیارەکەی جۆرێکە لە گاڵتە پێکردن وتی: کوڕم چونکە گووی دەخوات.
کەواتە مریشک و کەڵەشێر هەردووکیان لەسەر زبڵدان و گیفۆک و سەرینگوانان شتی پیسی وەکوو مشکی تۆپیوو و ڕێخۆڵەی جۆراوجۆر و پاشماوەی ئاژەڵ و گووی مرۆڤ چینە چینە و پێ پوڕە و کنە دەکەن و دەیخۆن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم هاوشێوەی مریشک هێڵکەش دەکا و چیقنەش دەکا، کەڵەبابیش گوش دەخوا و بانگیش دەدا ئەوە بۆ هەندێ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت کەکاری باشیش دەکات و لەبەرانبەریشدا کاری خراپیش دەکات.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 372 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!