#بزووتنەوەی گۆڕان# بە تەنیا هاوپەیمانی لەگەڵ #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ناکات.
لە دواین کۆبوونەوەی نێوان شاندی گۆڕان و یەکێتی باسی ئەنجامدانی هاوپەیمانی لەنێوان هەردوولا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق کراوە.
لەو کۆبوونەوەیە بەرپرسانی گۆڕان جەختیانکردووەتەوە، ئەوان لەگەڵ یەک دەنگی هەموو لایەنەکانن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەگەر لیستی کوردی لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان درووست بکرێت، ئەوە بەشێک دەبن لەو یەک دەنگییە.
لەبارەی ئەنجامدانی هاوپەیمانی لەنێوان گۆڕان و یەکێتی، بەرپرسانی گۆڕان جەختیانکردووەتەوە، کە بەهیچ شێوەیەک بەتەنیا هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی ناکەن و ئەوەشیان وەک وەڵامی فەرمی بە بەرپرسانی ئەو حیزبە داوەتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 592 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!