=KTML_Bold=بافڵ تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین=KTML_End=
#بافڵ تاڵەبانی# ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و دەڵێت: ناکرێت لە چوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەیامێکدا ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و ڕایگەیاندووە: بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە.
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە: ڕووداوەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لە چوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 428 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!