ناو: سەربەست
ناوی باوک: ساڵح
نازناو: گوڵانی
ڕۆژی شەهیدبوون: #18-10-2016#
شوێنی لەدایکبوون: #دهۆک#
شوێنی شەهیدبوون: سنووری شاری #موسڵ#
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی هێزی زێڕەڤانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، ڕێکەوتی 18-10-2016 لە شەڕی دژی #داعش# دا لە سنووری شاری موسڵ شەهیدبووە. [1]
شەهید موقەدەم سەربەست گوڵانی، ئەفسەری ئەندازەی هێزەکانی زێرەڤانی و خوێندکاری بەشی کارگێڕی و ژمێریاری بوو لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، دەبوو ئەویش هاوشێوەی 57 هاوڕێکەی بڕوانامەی بەکارلۆریۆس وەربگرێت، بەڵام بەهۆی شەهیدبوونی خۆی، لە بری ئەو کوڕەکەی لەو ڕۆژەدا ئامادەی مەراسیمەکە بوو.
وێرای دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەو شەهیدە، لەو زانکۆیەدا هەر خوێندکارێک شەهیدببێت، بڕوانامەی فەخری بە خانەوادەکەی دەدرێت.
شەهید موقەدەم سەربەست گوڵانی لەدایکبووی ساڵی 1973، خێزانداربوو و سێ کوڕ و کچێکی لە پاش بەجێ ماوە. [2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 598 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!