پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان لە پارێزگای #دهۆک# ڕایگەیاند، شێوەی درووستکردنی ددانی دەستکرد گۆڕاوە و ئێستا خەڵک تاخمی ددان درووست ناکەن.
د. میرزا موراد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەم و ددان لە پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند: ''زانستی ددان گەلێک گۆڕانی بەسەر هاتووە و لە هەرێمی کوردستانیش زۆر پێش کەوتووە و ئێستا پزیشکان زانستی نوێ بۆ چارەسەری ددان بەکار دێنن، بۆ نموونە، پێشتر زۆر نەخۆش تاخمی ددانیان درووست دەکرد، بەتایبەتی ئەوانەی کە لە چارەسەرکردنی ددانەکانی خۆیان بێئومێد دەبوون.''
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی دەم و ددان وتیشی: ''ئێستا ڕێگەی درووستکردنی ددانی دەستکرد گۆڕاوە، ئێمە ددان دەرناهێنین، بەڵکوو ددانەکان پڕ دەکەینەوە و لەجیاتی دروسکردنی تاخمی ددانی دەستکرد، ئیمپلەنت (چاندن) ی بۆ دەکرێت کە گەلێک لە تاخمی ددان باشترە، چونکە نەخۆش لە زاری خۆی دەرناهێنێت و بۆ خواردنیش زۆر باشە و هیچ کاریگەریشی لەسەر نەخۆش نابێت.''
ئاشکرایشی کرد: ''ئەو نەخۆشەی ددانی خۆی دەرهێنابێت، یان ژمارەیەکی کەم لە ددانەکانی مابن، ئێمە لەسەر ددانەکانی خۆی ددانی بۆ دەچێنین، یان ئیمپلەنتی بۆ دەکەین و ئەوە زۆر لە تاخم باشترە.'' [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 399 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!