ماڵپەڕی جیهانی ژنانی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کە خواردنی جەرجیر سوودی بۆ جوانکاری هەیە، زۆرێک لە خانمان بۆ باشترکردنی دەرکەوتنی پێست پەنای بۆ دەبەن.
ماڵپەرەکە پشتی بەستووە بە توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لەسەر 11 ژن کراوە کە تەمەنیان لە 23 بۆ 58 ساڵ بووە، دوای چوار هەفتە لە زیادکردنی 80 گرام خواردنی جەرجیر بۆ خۆراکی ڕۆژانەیان، ئافرەتەکان بۆیان دەرکەوتووە و کە پێستیان باشتر بووە.
یەکێک لە بەشداربووانی توێژینەوەکە بەناوی ڕوت مەککێچنی، ڕایگەیاند کە پێستی بە دەست لێدان نەرمتر دەردەکەوێت، چرچ و لۆچییەکانیش کەم دەبنەوە.
نووسەرانی توێژینەوەکە هۆکاری ئەو ئەنجامانەیان گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزی ئاستی ڤیتامینەکانی C و E لە جەرجیردا کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین و پارێزگاری لە لاستیکی و نەرمی پێست دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 526 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!