کەر بەستنەوە، خەم بەستنەوه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کەربەستنەوە، خەم بەستنەوە) ، ئاژەڵی گوێدرێژ کە زۆرتر بە کەر ناوی دەهێنرێت زۆرترین کاروباری ناوچەی خۆشناوەتی و دەشت و وراتی کۆیەی پێ ئەنجامدراوە هەر بۆیە وتراویشە: ئەوەی کەرەکی نەبی، کەرەکی ناینی، کەر ئەگەر ببەسترێتەوە ئەوە بە گوێرەی پەتەکەی ملی هەنگاو دەنێت و مەترسی ڕۆیشتن و زیان گەیاندنی بە بەرووبومی خەڵکی و دوورکەوتنەوەی کەم دەبێتەوە، واتە: ئەگەر گوێدرێژ بەڕەڵڵا بێت ئەوا بۆ خاوەنەکەی خەمە، بەڵام ئەگەر ببەسترێتەوە واتە: ئەو خەمەت بەستایەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ مشورگێڕی و خەمخۆری کارێک دەوترێت: کەربەستنەوە، خەم بەستنەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 464 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!