یەکێتی ناوەندی جومناستیکی کوردستان لەنێو هۆڵی تایبەت بەو یارییە لە شاری #سلێمانی# پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستانی بۆ کچانی ئاستە تەمەنییەکان ئەنجام دا.
لە پاڵەوانیێتییەکەدا هەشت یانە بەشدار بوون کە بریتیی بوون لە، #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#، #یانەی وەرزشی ئافرۆدێت#، #یانەی وەرزشی نەورۆز# ، کۆیە ، سلێمانی ، ئافرەتانی کەرکووک، سەورە، بابان و دوایی ڕکابەرییەکان و نمایشە هونەرییەکان ئەنجامەکانی کۆتایی بەم شێوەیە بوون.
لەسەر ئاستی 10 تا 15 ساڵ ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوو:
1- یانەی سلێمانی 102/9 خاڵ.
2-کەرکووک 79/50 خاڵ.
3-پێشمەرگەی سلێمانی56/50 خاڵ.
لەسەر ئاستی تەمەن 10 ساڵ بەرەو خوار ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوو:
1- ئافرەتانی کەرکووک 81/75 خاڵ.
2-ئافرۆدێت 68 خاڵ.
3- نەورۆز63/20 خاڵ.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 470 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!