یەکێتی بۆکسێنی کوردستان بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری #هەولێر# پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی کوردستانی بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان دەست پێکرد .
یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بە بەشداری شەش یانەی کوردستانە و تێیداو یانەی پێشمەرگە بە دوو یاریزان لە کێشەکانی 57 کغم و 54 کغم بەشداری کرد و توانی بە سەرکەوتنە یەک لە دوایی یەکەکانیان هەردوو یاریزان بگەنە یاری کۆتایی .
سەبارەت بە سەرکەوتنەکانیان #بڵند محەمەد# ڕاهێنەری تیمی بۆکسێنی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی ، تیپەکەمان لەسەر ئاستی تاک بەشداری لەو پاڵەوانێتییە کردوو خۆش بەختانەش توانیمان هەردوو یاریزانەکەمان کە بریتین لە #بەهرۆز ئیدریس عەبدوڵڵا# و #باوان ساڵح عوسمان# بگەنە یاری کۆتایی .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە یاری کۆتایدا و لە کێشی 57 کغم بەهرۆز ئیدریس لەبەرامبەر یانەی جیهان یاری دەکات و هەرچی باوانی یاریزانمانە ڕوبەڕوی یاریزانی یانەی کەرکووک دەبێتەوە .[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 507 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!