یەکێتی بالەی #سلێمانی# بە هاوکاری #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەکە خولێکی بۆ چوار تیپی بالەی لاوانی شاری سلێمانی کردۆتەوە کە بریتین لە تیپەکانی ( پێشمەرگە بە دوو تیم و لاوانی هاوکاری و لاوانی ئەفرۆدەیت ).
لە دەست پێکی یارییەکانی خولەکەدا دوو یاری ئەنجام دران و تێیدا لاوانی یانەی پێشمەرگە A توانیان لە لاوانی هاوکاری بەرنەوە بە ئەنجامی 3 سێتی بێ وەڵام و هەروەک دووەم یاریش بە هەمان ئەنجام لەبەرژەوەندی لاوانی پیشمەرگە B بە کۆتاهات .
ئەنجامی یارییەکان:
پێشمەرگە A × هاوکاری 3 - 0
پێشمەرگە B × ئەفرۆدەیت 3 - 0
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 522 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!