پارەت چەرمگی پێداوە، جق بکە و فق بکە هەر دەیخوا.
چەرمگ: یان چەرموو مەبەست لە ڕەنگی سپییە، لە کوردەواردا ڕۆژی نەهات و ڕەش هەیە کە تووشی مرۆڤ دەبێت، هەروەها ڕۆژی خۆشیش هەیە کە پارەی تیا کۆدەکرێتەوە بە ڕۆژی سپی ناودەبرێت، بۆیە کورد دەڵێ: پارەت سپی بۆ ڕۆژی ڕەش، واتە: پارە خۆشی دێنی و ڕۆژە خۆشەکانیش ڕۆژی سپیین، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەپارەی کەسابەت، شتێکی کردبێت، خەڵکی هەرچی بڵێن ئەو هەر ئەوە دەکات کە دەیەوێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 785 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!