ئیشی ژنان بیست و چارن هەر نان و کۆریان دیارن
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئیشی ژنان بیست و چارن هەر نان و کۆریان دیارن)، وتراویشە: #ئیشی ژنان بیست و چارن هەر نان و شیویان دیارن#، ژنانی کورد زۆربەی کاروباری ناوماڵ و کێڵگە و پەڕیز و مەڵۆ و سوارە کۆکردنەوە و گیشە و گەڵاوێژ درووستکردن و تێلەکێشی و هەوێز ماڵین بە کۆمەڵ و مەڕداری و دۆشین و لەبێردان و ماست و بەرهەمەکانی و سەرگین کۆکردنەوە و چیلکە و دارهێنان و ئاوکێشان و چێشت لێنان و گسکدان و ساوار بژار کردن و لەدەستاڕدان و کوزەربێشتن و لەبێژینگ دان و بەباکردنی زەخیرە و دانەوێڵەی وەکوو نیسک و نۆک و کونجی و بەلەچککردنی بەرووبومەکانی بامیە و باینجان و تەماتە و گندۆرە و هەنجیر، ئاوتەماتە و دۆشاو و سرکه، لە هەموو ئەوانە دیارتر نان کردن و کۆرکردنە کە دوو کاری زۆر قوورس و دیارن، هەر بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: ئیشی ژنان بیست و چارن هەر نان و کۆریان دیارن. [1]
کۆرکردن: شێوە زاری کۆیە و خۆشناوەتی واتە: کول یان کوڵکرن خۆشوشتن لەدەو ئاوان.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 101 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!