لەسەر داوەتنامەی فەرمی ، خالید کبیان ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەشداری لە کۆڕبەندی وەرزشی ئێراق دەکات .
کۆڕبەندەکە بە چاودێری ، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق و لەژێر ناونیشانی ( تحديات العصر وافاق المستقبل ) بەڕێوە دەچێت و هۆڵی هۆتێل ڕەشید میوانداری دەکات ، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونی ژێر خانی وەرزشی ئێراق بکرێت و پلانی نوێ بۆ خزمەت بە چینی گەنجان و لاوان دابنرێت .
جێگەی باسە یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە یەکێک لە یانە دیاریەکانی گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق دادەنرێت و جێگری سەرۆکی یانەکەش بە سومبولی خزمەت بە وەرزش لە کوردستان و شاری #سلێمانی# ناوزەندەکرێت ، ئەوەش لە لێدوانە فەرمییەکانی بەرپرسانی وەرزشی ئێراق کە بەردەوام سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و یاریگاکانی دەکەن و یانەکەش دەرگای وەڵا بووە بۆ خزمەت و کار ئاسانی بۆ تەواوی وەرزشکاران لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق دا .
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 449 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!