ترێیان دەخوات و درۆیان دەکات.
پێشوان دەڵێن: لە یەکێک لە گوندەکانی کوردستان، بێوەژنێکی گەنجی جوان هەبوو، ڕەزێکی ترێی هەبوو، بژێوی لەسەر ئەو ڕەزە بوو، بۆ هەموو مێوەکان کەپری کردبوو، ڕۆژێک دەچێتە ناو ڕەز، دەبینێ کابرایەک چووەتە سەر کەپرێک و بە ئارەزووی خۆی ترێ دەخوات، کام هێشووەی جوانە لێیدەکاتەوە، بێوەژنیش دەست بە قسەی بەرز و نزم دەکات و هاوار لە کابرا دەکات کە بێتەخوار، کابراش دەڵێت: ئەوە شەرم ناکەی قسەی وا بەمن دەڵێی، خۆمن یەک دوو هێشووم خواردووە، زۆر تووڕەم کەیت بێمەخوار سوارت دەبم! ئەوە کابرا لەسەر کەپرەکە بەردەوام ترێ دەخوات، بێوەژنەکەش قسەکەی پێخۆش دەبیت، دەڵێت: ترێیان دەخوات و درۆیان دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 27 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!