ئەگەر بەختت پەڕیە سەری، بزۆڕی وەک نێرەکەری، عالەم دەرێن عانفەری
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەگەر بەختت پەڕیە سەری، بزۆڕی وەک نێرەکەری، عالەم دەرێن عانفەری) ، ئەوەش لە ئەزموونی چەند ساڵەی کەسێکەوە هاتووە، ئەگەر کەسێک بەخت و ناوچەوانی هەبوو و پەڕییە سەری، هەر کارێکی نەفامانە و نەزانانەی وەکوو زەڕینی کەرێش بکەی، خەڵکی هەر دەست خۆشی ئافەرینت بۆ دەڵێن، بۆیە خۆشناوەتی وتویانە: ئەگەر بەختت پەڕیە سەری، بزۆڕی وەک نێرەکەری، عالەم دەرێن عانفەری. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 221 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!