Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  536,231
Kuvat
  109,324
Kirjat
  20,200
Liittyvät tiedostot
  103,566
Video
  1,526
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,160
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,966
عربي - Arabic 
30,176
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,836
فارسی - Farsi 
9,480
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,642
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,323
∑   Yhteensä 
234,398
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-2
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-2

کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-2
کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-2
#12-07-2023#
کاڵکان لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە ئەگەر وەک ڕۆژنامەوان مەردان یانارداغ کە لە بەر ئەوەی یاسای گەردوونی و نەتەوەییان بەبیر هێنایەوە، لەسەر گۆشەگیری دوا و وتی 'تاوان مەکەن' دەستگیرکرا، چەند کەسی چەپ، سۆسیالیست، ڕۆشنبیر، دیموکرات و هونەرمەندی دیکە بەهەمان شێوە هەڵوێست نیشان بدەن سیستمی ئیمراڵی لەناو دەچێت.
کاڵکان وتی، لە ترسی خۆیان ئەویان گرت، ئەگەر یەک دوو کەسی دیکەش بەم جۆرە قسە بکەن، سیستیمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە. ناتوانن درێژەی پێبدەن. لەبەر ئەوەی زیاتر لێی ترسان، هەوڵیاندا مەردان یانارداغ دەستبەجێ بێدەنگ بکەن. ئەمە بەو واتایە دێت کە زۆر لاوازن. ئەگەر بەهێز بوونایە ئەمەیان نەدەکرد. لەبەر ئەوەی لاوازن گوشار لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. هەموو جارێکیش کە دەگەنە بن بەست یاخود شکست دەهێنن، دەیانەوێت بە گوشار تەمەنی خۆیان درێژبکەنوە، بەڵام بێ سوودە؛ ئەوان شکست دەخۆن.
کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و سیستمی قڕکەر دەبێت تێکۆشان زیاتر بە پلان و ڕێکخراوتر بەڕێوەبچێت.
کاڵکان ڕایگەیاند، کە تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار لەبەرانبەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بازرگانی بە کوردەوە دەکەن و وتی، لە قۆناغی لۆزاندا بەر لە 100 ساڵ بابەتەکە موسڵ و کەرکووک بوو؛ ئێستاش ئەندامێتی سوید لە ناتۆیە.. دەیەوێت هەموو ناتۆ بەوە قایل بکات: ئێمە لۆزان نوی دەکەینەوە، هەموو کەس کۆمەڵکوژکردنی کورد قەبوڵ دەکەن، ناتۆ پشتگیری من بکات و لە کۆمەڵکوژکردنی کوردان پشتیووانیم لێبکات. ئەوە دەسەپێنرێت! ئەگەر ئەمە ڕووبدات، پەیمانی لۆزان کە بنەمای یاسایی و هێزی سەرەکی سیاسی کۆمەڵکوژی کوردان پێکدەهێنێت، ئەرکی خۆی ڕادەستی ناتۆ دەکات. ناتۆ دەبێتە سیستمی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کوردان. لەسەر بنەمای ناتۆ لە سەد ساڵەی دووەمدا لە ڕێگەی کۆمەڵکوژییەوە پاکتاوکردنی کوردان دەگەیەننە ئەنجام. ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. کۆبوونەوەی ناتۆ ساز دەکرێت. لەو بڕوایەداین کە نەک لە سوید، لە ناتۆش ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت. سەپاندن قەبوڵ ناکەن.
درێژەی هەڵسەنگاندنی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:
$لۆزان و زیهنییەتی قڕکەر هەڵدەوەشێتەوە$
لە 11 هەمین ساڵیاددا، سڵاو بۆ شۆڕشی ئازادی ڕۆژاوا دەنێرم. هیوای سەرکەوتن دەخوازم بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ئەم شۆڕشەیان پەرەپێدا، بە ڕێز و سوپاسەوە، یادی شەهیدە مەزنەکانی شۆڕشەکە دەکەمەوە.
ئەم شۆڕشە دژی داعش جەنگا. مرۆڤایەتی لە نەهامەتی داعش پاراست. نزیکەی دە ساڵ تێپەڕیووە. ئێستە دەڵێن چەتەکان دادگایی دەکەین. ڕاستییەکەی، هەموو ڕۆژێ دادگایی دەکرێن. چالاکی و بەرخۆدانی ئەوان دادگاییەک بوو، بەڵام دەکرێت زۆر شت بکرێت بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و هاوکارەکانیان. ئەمە گرنگ و مانادارە. شۆڕشی ڕۆژاوا گورزێکی کوشندە بوو لە پەیماننامەی لۆزان. لەم بارەیەوە، جیاوازە لە باشووری کوردستان.
باشووری کوردستان بەم ئیدارەیەی ئێستایەوە، گوزارشتە لە بەشی پێنجەمی سیاسەت و زیهنەیەتی قڕکردنی کورد لە کوردستان، وەک درێژەپێدەری پەیماننامەی لۆزان، کە بڕیارە ببێتە بەشێک لە ناتۆ. ئەمە ڕوونە. ئیدارەی پەدەکە لە باشووری کوردستان هێزی پێنجەمە.
ئەمە گومان و ڕەتدانەوە هەڵناگرێت. بەڵام ئاخۆ ڕۆژاوا وایە؟ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وایە؟ نەخێر، وا نییە. باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شۆڕشێکە لەسەر بناغەی وێرانکردنی پەیماننامەی لۆزان. پێش چەند ڕۆژێک، گفتوگۆیدان کرد سەبارەت بە چۆنێتی سڕینەوەی شوێنەوارەکانی لۆزان. ئەمە گرنگ و مانادار بوو. بەهەرحاڵ، لە ڕۆژانی داهاتوو، گفتوگۆی تر دەبێت. لەدەرەوەش بەڕێوەدەچێت و ڕاگەیاندراو دەخوێنرێتەوە. کورد داوای ئازادی خۆیان دەکەن لەسەر بناغەی یەکێتی؛ لە یادی سەد ساڵەی لۆزاندا، دەڵێن ئیتر بەسە.
$ئاستی ئایدۆلۆژی و چاندی و پاراستنی جەوهەریی شۆڕشی 19 ی تەمموز قووڵتر دەبێت$
سەدەی نوێ وەک لۆزان نابێت، لۆزان ناتوانێت لە ڕێگەی ناتۆوە بەردەوام بێت. بەپێچەوانەوە، دەکەون و شکست دەهێنن. بەم مانایە، شۆڕشی ڕۆژاوا، هەنگاوێکی مەزنە دژی کۆمەڵکوژی لۆزان و شکستێکی گەورەی زیهنییەت و سیاسەتی سەرکوتی لۆزانە. ئەمە مانادار و مێژوویی و گرنگە. ڕاستییەکەی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن لە 14 ی تەمموز نوێنەرایەتی هێڵی فیداکارییە، بەم مانایە ئەم ڕۆحە بووەتە خاوەنی جەستە. ئەمەش لە ڕۆژێکی تەمموزدا ڕوویدا. پەیماننامەی لۆزانیش لە 24 ی تەمموز واژۆکرا. مانگی تەمموز زۆر گرنگە. لە مانگی تەمموزدا هەمیشە بەرخۆدانێکی مەزن هەبووە، وەک 14 ی تەمموز و 19 ی تەمموز. هیواخوازین لێرە بەدواوە، ئەم هەنگاوی ئازادییە بەڕێگەیەکی زیهنی و ڕێکخراو بچێتە پێش. ئەنجامی باشی هەبێت. شۆڕش لەڕووی ئایدۆلۆژی و چاندییەوە قووڵتر دەبێتەوە. لەڕووی سیاسییەوە، دەبێتە تێکۆشانێک بۆ لەناوبردنی سیاسەتی زیهنییەتی چەوسێنەر و بکوژ. لەوەش گرنگتر خۆی دەپارێزێت. لە کەسی حەوت بۆ حەفتا ساڵ، جڤاک خۆی پەروەردە و ڕێکخستن دەکات بە زیهنییەتی خۆپاراستن، خاک و ئازادییەکەی لە هەموو هێرشێک دەپارێزێت. ئەم زیهنەیەت و پەرەسەندنە لەگۆڕێیە.
بڕوانن هێرشەکان بۆ وێرانکردنی ئەمەش بەردەوامە، وەک چۆن هێرش دەکرێتە سەر گەریلا، ستەم و سەرکوت لە ئیمراڵییە، وەهاش هێرشی داگیرکەر لەسەرشۆڕشی ڕۆژاوا بەردەوامە. لە ئاستانە کۆبوونەوە. چونکە دەیانەوێت هاوکاری لە ڕووسیا و ئێران وەربگرن، ناتۆ ببەستنەوە بەمەوە، ئەوان لەڕاستییدا گرێی دەدەنەوە بە پرسی سویدەوە. دەیانەوێت پەرەسەندنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەباربەرن. ئێستە پیلانی هاوشێوەی ئاکەپە و مەهەپە هەیە لەم ڕووەوە. ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش و داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەلایەکی ترەوە، ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی نوێ دژی ڕۆژاوا. ئێمە ئەمە دەزانین. بەڵام هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەن و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، بەبێ ئاوڕدانەوە لە هیچ یاسا و ڕێسایەک. بەرخۆدان دژی ئەمە هەیە. بەهیواین تێکۆشانی ڕێکخراو و کارا دژی هێرشەکان پەرە بسێنێت.
دووبارە سڵاو لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەم لە ساڵیادی 11 هەمینی شۆڕشی 19 ی تەمموز، چونکە شۆڕشیان بەدیهێنا و بوونە هیوای ئازادی جیهان، داعشیان شکاند و مرۆڤایەتیان لەو بەڵایە ڕزگارکرد. پراکتیکی جوانی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکیان پیشاندا، هاوپشتی جڤاکی دیموکراتیک و ژیانی گەلان و مرۆڤایەتیان بوونیادنا دژی هەموو جۆرەکانی فشار و ستەم و دەسەڵاتخوازی. ئەم شتانە نوێ و پەرەسەندنی بوێرانە و هەنگاوی گرنگن، پێمان وایە لە ساڵی دوانزەیەم و دواتر، ڕەهەندە ئایدۆلۆژی و جڤاکییەکان قووڵتر دەبێتەوە. هەڵوێستی خۆپاراستن زیاتر پەرەپێ دەدەن. دەبنە بەشێکی گرنگ لە تێکۆشان لەپێناو ئازادی کوردستان و لەناوبردنی پەیماننامەی لۆزان.
$سیستەمی گەردوونی پیلانی هەڵوەشاندنەوە جێبەجێ دەکات$
هێرشەکان تەنیا دژی سیاسەتی دیموکراتیک نەبوو، بەڵکوو دژی ئیمراڵییە، دژی گەریلا و ڕۆژاوایە. با هۆشیار بین، دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ئەردۆگان و هاوپەیمانی کۆمار لە هەموو شوێن و لایەک هێرش دەکەن. دەیەوێت ئەم هێرشە فاشیستییە سەراپاگیرە پێشبخات لە ڕێگەی زامنکردنی ڕێکخستنی بەپەلەی پاش هەڵبژاردنەوە. بۆچی؟ چونکە ئۆپۆزیسیۆنێکی مەزن هەبوو. تا ئەم ئۆپۆزیسیۆنە خۆی ڕێک نەخات و خۆی نوێ نەکاتەوە، نەچێتە خەباتێکی کاراوە بۆ لەناوبردنی دیکتاتۆرییەتی فاشیست، بۆیە هێرشەکان فراوانتر دەکات. دەسەڵات لەمە دەترسێت. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئەوا دەکەوێت. هەڵبژاردنەکان ئەمەی دەرخست. تێکۆشان لەپێش ئەوەش هەبوو. هەڵبژاردن بەهێزتری کرد. هەموو بەشەکان و گەلان و گەنجان و سیاسەتی دیموکراتیک لەپاش هەڵبژاردنەوە هاتنە نێو قۆناغی تێکۆشانی نوێ، لەناوبردنی دیکتاتۆرییەتی فاشیست مومکینە. لەبەر ئەم گومانە، هێرشی زەحمەت دەکەن. هەموو دەرفەتەکان دەقۆزنەوە، گوێ بە هیچ یاسا و ڕێسایەک نادەن. بە مانایەکی تر، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، ئێستە هێرشی بێهودە لە هەموو لایەک ئەنجام دەدەن، ئەمە ڕوونە.
ڕاستییەکەی ئەم هێرشە ماوەیەکی زۆر جێبەجێ دەکرێت. هەروەها ئەم پلانە ناودەبرێت بە پلانی چالاکی هەڵوەشاندنەوە، پلانی تورکیا نییە، بەڵکوو پلانی هێزە جیهانییەکانە کە زیهنییەت و سیاسەتی قڕکردنی کورد جێبەجێ دەکەن. ئەمە هۆکاری جێبەجێکردنێتی لەلایەن سیستەمی جیهانییەوە. ڕێکخەری جێبەجێکردن و پراکتیکی ئەم پلانەی قڕکردنی کورد و هەڵوەشانەوەی پەکەکەم ئەردۆگان و ئاکەپەیە. داعش هێرشی کرد، مەهەپە هێرشی کرد، پەدەکە، هوداپاری کۆنترا، هەمووان هێرشیان کرد. ئەوان پەلەپیتکە و هێزی هێرشەکەن. با هەمووان بزانن.
$چەتەکانی داعش و مەهەپە هێرش دەکەنە سەر گەریلا$
ئەوە دۆزی کۆبانێ دەبینرێت. ئەم دۆزە لەلایەن پارتی کۆنتراوە کرایەوە. دەزانین لە نەوەدەکان چیان کرد. ئەردۆگان پاش هەڵبژاردنەوەی خستیانییە تەنیشتی خۆی. پەدەکەش لەم بارەیەوە بەکاردەهێنرێت. دەزانین چۆن هاوکاری داعشی کرد. چەتەکانی داعش و مەهەپە شەڕی گەریلا دەکەن. سوپا نییە. هێرشی چەتەکان هەیە. کام سوپا دێت و هێرشی وەها دەکاتە سەر تونێلەکان؟ کام سوپا ئەم شتانە بەکاردەهێنێت؟ هەموو شتێک دەکەن تا تەرمەکان نەگاتە دەستی کەس. ساڵی پار چی ڕوویدا کاتێک کەسێک لە گردی مەدیا دەستگیرکرا؟ تەرمەکەی سوتێنرا و خرایە ڕووبارەوە، تا دەستی کەس نەکەوێت. ئەوان جڤاکی پێکەوەیین. دەبێت ئەمە بزانین.
ئەو ڕۆژە وتیان، جەماعەتی سلێمانی نازانم لەکوێی جیهان منداڵ دەڕفێنن و ئامادەیان دەکەن. منداڵ بەردەوام لە تورکیا ون دەبن. ڕاستییەکەی تورکیا ئەم کۆچەی ئافڕاند و هاندەری بوو. تورکیا ڕێگەی سەرەکییە. لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا، کە باشوورە بۆ باکوور و ڕۆژاوا. دەڵێن زۆربەی کۆچبەران لە تورکیاوە دێن. تورکیا چ دەکات؟ کۆچبەران وەک هەڕەشە بەکاردەهێنێت بۆ سەر ئەوروپا لەپێناوی دەسخستنی هاوکاری. ئاخۆ بە تەنیایە؟ ڕەگەزی گرنگ هەڵدەبژێرێت. وەک ئەو سەربازە ئینکشاری پێشوو، دەیکاتە چەتە و بەکاریان دەهێنێت دژی گەریلا و ڕۆژاوا. لە تورکیا و باکووری کوردستان دژی گەلان بەکاریان دەهێنێت. هەموو جۆرە شەڕێکی تایبەت و فشار بەکاردەهێنێت. هەڕەشە لە جیهان دەکات. بۆیە چەتەکان هەن، دەبێت وەها بڕوانینە شتەکان.
$ئەرکی ڕێکخستنیان دایە ئەردۆگان و ئاکەپە$
باسمان لەمە کرد، ئەمەیە چەتەکان، چەتەکان ئەم کارانە دەکەن. ڕێکخەران بریتین لە ئەردۆگان و ئاکەپە. سیاسەتەکەی ڕێکدەخات. باس لە دەوڵەتی قووڵ دەکات. دەوڵەتی قووڵ ناودەبرێت بە هێزی بیانی، ڕاستییەکەی قڕکردن دژی کورد لەڕووی سیاسی و ئایدۆلۆژی جێبەجێ دەکات، ئەمەش وەک پلانی چالاکی هەڵوەشاندنەوە پێشخرا. ملکەچی ئەردۆگان بوون و هەماهەنگیان کرد. بۆ ماوەیەک هەماهەنگیان لەگەڵ دەمێرڵ کرد. ئۆزالیان دوورخستەوە و دەمیڕڵیان هێنایە سەر دەسەڵات. لەم پێناوەدا بوو. بەم شێوەیە، شەڕی تایبەتی فاشیزم و کۆمەڵکوژی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەردۆگان جێبەجێ دەکرێت. هێرشێکی وەها هەیە.
هەندێک بازنە هەن لەم شتانە تێناگەن. پەکەکە بە تاوانبار دەزانن. لۆمەی گەریلا و سیاسەتی دیموکراتیک دەکەن. ئێمە ئەم قسانە و خاوەنەکانیان دەناسین. 50 ساڵە ئەمە دەزانین و تێدەکۆشین. دەزانین کێن و چیان کردووە و دژی کێ خەبات دەکەن. بەڵام سیاسەتی دیموکراتیک بەرگری لە خۆی کرد و وتی: لای ئێمە نانتان دەسناکەوێت. وەک پەکەکە دەڵێم: نانتان دەسناکەوێت. زمانەکە بە بەرخۆدانێکی مەزن و بەخشینی شەهیدان پەرەدەسێنێت، لە ئیمراڵییەوە تا زاپ، لە ڕۆژاواوە تا باکووری کوردستان، بەر لە هەموو شتێک خۆتان نەناسن، مانای خیانەتی مەزنە. مرۆڤ چۆن دەتوانێت وا بڵێت؟ مرۆڤ نایەوێت زۆر شت بڵێت. لەبەرئەوەی بێ مانان و بێ نرخن.
لێرەدا دەڵێم، پەکەکە و گەلی کورد و ژنانی کورد و گەنجان هەموو شتێک بەڕێوە دەبەن. گەلی کورد و پەکەکە خۆڕاگرن. ئەوانەی چاوەڕێ دەکەن پاشەکشە بکەین، ئومێدەکەیان بێهودەیە. خۆیان دەخەڵەتێنن. پەکەکە و گەریلا بەرخۆدان دەکەن. پەکەکە هەموو بەرخۆدانێک دەکات و هێرشەکان لەباردەبات. سیاسەت و زیهنییەتی فاشیزم ئاشکرا دەکات. پێشتر پەکەکە لاوازبوو، هێرشکەران بەهێزتر بوون، هیچ ئەنجامێکیان دەسنەکەوت. ئێستە پەکەکە زۆر بەهێزە، ناتوانن هیچ ئەنجامێکیان هەبێت. با سنووری خۆیان بزانن و لە شوێنی خۆیان دانیشن، باشترە باش و بەشەرەف بن. باش نییە سیخوڕی لێرە و لەوێ هەبێت، سێ بۆ پێنج قروش لێرە و لەوێ وەربگرێت و بژی. ئێمە دەزانین چی دەکەن، چۆن دەژین. ئەگەر پەیوەست بێ بە ئاشکراکردنەوە، کێ زیان دەکات؟ هەموو شتێک ڕوونە، ئەوانەی دەیانەوێت ئاشکرای بکەن، با بیکەن. ئەگەر بمانەوێت هەندێک کەس ئاشکرا بکەین، ئیتر ڕووی ژیانکردنیان نامێنێت. کارەکان لەسەر ئەم ئاستەیە. نابێت وا بێت. ئەوانەی لەم بارەیەوە نیگەرانن، ئەگەر ئەم شتانە کاریگەرییان هەبووبێت، نابێت بەشە جیاوازەکانی جڤاک پێی کاریگەر بن. شتی وا بوونی نییە. پەکەکە تێکۆشانی بەهێزتر دەکات لەپێناو ئازادی. سیاسەت و زیهنییەتی قڕکردنی هێناوەتە لێواری لەناوچوون. لە هەموو کاتێک نزیکترە لە ئازادییەوە و بەم نزیکانەی بەدەستی دەهێنێت. ئەو بە هیوا و باوەڕەوە تێدەکۆشێت. پێویست بە نیگەرانی ناکات. ئەمە پرسەکە ئەمە نییە. هێرشێکی ناڕەوا دژی کورد هەیە. هێرشێک گوێ بە هیچ یاسا و ئەخلاق و ئازادی و دیموکراسییەک نادات. ئەمە ڕاستییە. ئەم هێرشە بەردەوامە و پەرە دەسێنێت. ئێمە لە دژی تێدەکۆشین. کێشە لەمەدا نییە. بەڵام هێرشی لەم جۆرە هەیە، دەبێت هەمووان بزانن، ئەرک و بەرپرسیارییەتی بنوێنن، وەک هێزێکی یەکگرتوو بە ڕێگەی نوێ بێنە گۆڕەپان، تێکۆشانی شۆڕشی دیموکراتیک دژی فاشیزم بەهێزتر بکەن. پرسەکە ئەمەیە.[1]

Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 633 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
Liittyvät tiedostot: 1
liittyy kohdetta: 10
Ryhmä: Artikkelit
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Maa - Alue: Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( کاکۆ پیران ) on 12-07-2023
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( ئەمیر سیراجەدین ) 12-07-2023
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( هومام تاهیر ) on: 31-07-2023
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 633 kertaa
Attached files - Version
Tyyppi Version Toimittajatunnuksesi
Kuvatiedostoa 1.0.1188 KB 12-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  536,231
Kuvat
  109,324
Kirjat
  20,200
Liittyvät tiedostot
  103,566
Video
  1,526
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,160
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,966
عربي - Arabic 
30,176
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,836
فارسی - Farsi 
9,480
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,642
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,323
∑   Yhteensä 
234,398
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kuva ja kuvaus - Maa - Alue - Kuva ja kuvaus - Kaupungit - Urumiya Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Publication Type - Kirjasto - PDF - ❌

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.781 toinen!