پاشی تڕێ قونێ قەیمەکا
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پاشی تڕێ قونێ قەیمەکا) ، وتراویشە: #پاشی تڕێ، خەپشەی بڕێ# ، تڕکەندن لە ناو خەڵکیدا دەبێتە مایەی شەرمەندەیی و دواتر تووند تووند (قەیم) دەرچە و کۆمیش بگریت و هەرچییەک بکەیت جێگای پڕ نابێتەوە و تازە ڕۆیشتووە و ناگەڕێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ کارێک بەکاردەهێنرێت کە تازە سوودی نەبێت و جێگەی هیچ نەگرێتەوە و چ کارەکە بکەیت یان نەیکەیت، چونکە تازە کراوە و ئەنجامدراوە و جێگەی خۆی گرتووە بۆیە بەتەوسەوە لە خۆشناوەتیدا بۆ ئەو حاڵەتە وتراوە: پاشی تڕێ قونێ قەیمەکا. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 102 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!