گۆتنێ لە هەورازی، غارێ لە دوو بەرازی، کوڕ بێوەژنێ بخوازی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گۆتنێ لە هەورازی، غارێ لە دوو بەرازی، کوڕ بێوەژنێ بخوازی) ، لەو ئیدیۆمەدا سێ کاران بە پەسەند نازانێت ئەوانیش: لەهەوارزی ڕک و سەختدا کەسێک بیەوێت سەرکەوێت هەناسە و پشووی تەنگ دەبێت و بۆ دەنگ هەڵدان و گۆرانی وتن دەست نادات، ئەوەی لەهەوازێ قسەیەش بکات هەر پەسەند نییە نەوەکوو گۆرانی وتن، بەراز و بەدوای کەوتن کورد وتویەتی: ڕاوە بەرازە، ئەوەش زۆر کارێکی قوورسە و بەراز بەغاردان ناگیرێت، کوڕێکیش بێوەژنێک بخوازێت باش نییە، هەم کوڕەکە پەشیمان دەبێتەوە هەمیش بێوەژنەکە چونکە ئاکووف نین و جیاوازی تەواو هەیە لەنێوانیان.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 188 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!