پزیشکان و پسپۆڕانی ئەمریکی سەبارەت بەو کەسانەی نەخۆشیی خەمۆکییان هەیە، ئاشکرای دەکەن، تیشکی خۆر باشترین دەرمانی سرووشتیی دژی خەمۆکییە، بۆیە لەسەر ئەم حاڵەتە پێیان وایە، ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە، وا باشترە ڕۆژانە لەژێر تیشکی خۆردا پیاسە بکەن.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە، بەردەوامبوون لەسەر پیاسەی ڕۆژانە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ و ڕۆژانە یەک کاتژمێر، کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر حاڵەتی دەروونیی نەخۆشەکان. لە کۆتاییدا ئاماژە دەکەن، یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی خەمۆکی، دەرچوون لە تەنیایی و پیاسە و وەرزشکردنی ڕۆژانەیە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 331 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!