گەلاوێژ بگری شەوێ، ئاوساردەبن لەهەرکەوێ، دەست بەغارێ مێوێ، ترێی بخۆ بە لێوێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گەلاوێژ بگری شەوێ، ئاوساردەبن لە هەرکەوێ، دەست بەغارێ مێوێ، ترێی بخۆ بە لێوێ) ، لە دوای چلەی هاوینێ لەناو مانگی گەڵاوێژ، ئەستێرەی گەڵاوێژ بەدەردەکەوێت و هەڵدێت حسابگرەکانی کوردەواری پێگەیشتنی بەرهەمی مێو و ترێ و ساردبوونی ئاوی شەواوی کوندە و کوندەڵانان بەهۆی فێنک بوونی کەشوهەوا و درێژبوونی شەو و کوورتبوونەوەی ڕۆژ وردەوردە هەست پێ دەکرێت، خۆشناوەتیش ئەوەیان بە و ئیدیۆمە خستۆتەڕوو: گەلاوێژ بگری شەوێ، ئاوساردەبن لە هەرکەوێ، دەست بەغارێ مێوێ، ترێی بخۆ بە لێوێ.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 147 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!