ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی داخستنی 14 بانکی ئێراق کاریگەریی لەسەر نرخی دۆلار نییە ئەوەی ئێستا هەیە تەنیا کاردانەوەی بازاڕە.
دوای ئەوەی بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و مامەڵە لەگەڵ وڵاتی ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکی ئێراقدا سەپاند، نرخی دۆلار بەرز بووە وە و نرخی 100 دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت: ئەو بڕیارەی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر نرخی دۆلار نییە.
دکتۆر #نەرمین مەعروف#، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی داخستنی 14 بانکی ئێراق کاریگەریی لەسەر نرخی دۆلار نییە ئەوەی ئێستا هەیە تەنیا کاردانەوەی بازاڕە و شتێکی سایکۆلۆجییە.
دەشڵێت، ئەو بانکانە بچووکن و مامەڵەکانیان سنووردارە و مامەڵەی جیهانییان نییە، بەشێکیان جگە لە فرۆشتنەوەی دۆلار مامەڵەی دیکەی نێودەوڵەتییان نییە.
بەبڕوای ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق، (مامەڵەکردنی ئێراق لەگەڵ ئێران لە پرسی غازدا بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەمریکا وایکردووە سزایەکی لەوجۆرەی ئابووری بەسەردا بسەپێنرێت) . [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 374 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!