کەس گووی بەکراوی توو نەپیوایە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کەس گووی بەکراوی توو نەپیوایە)، زۆرجاران کەسێک لە زۆربەی کاروباران خۆی هەڵدەقورتێنێ و خۆی دەکاتە (قوتۆی هاوار و بانگان)، خەڵکیش هیچی لێ وەرناگرن و حیسابیشی بۆ ناکەن، بۆ بێ ڕێزی و بێ ئەرزشی لە ڕوویدا وشەی پاشەڕۆ و پیسایی مرۆڤیش بەکاردەهێنن کە لەوە کەمترە بەکڵاوەکەی گووش بپێورێت بۆیە بەبێ ڕێزییەوە بۆ ئەم جۆرە کەسانە دەشتەکییەکانی هەولێر وتویانە: کەس گووی بەکراوی توو نەپیوایە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 253 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!