جەولەییەکی دیکەی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی #26-07-2023# و لەسەر یاریگە جیاجیاکانی کوردستان جەولەی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
ئەمە و لەو جەولەیەدا لاوانی پێشمەرگەی #سلێمانی# ڕوو دەکەنە شاری هەڵەبجەی شەهید و دەبنە میوانی لاوانی یانەی #هەڵەبجە#، تیپەکەی پێشمەرگە لە یەکەم یاریان توانییان سەرکەوتن لە بەرانبەر لاوانی #قەڵادزێ# بەدەست بهێنن و بۆ ئەم یاریەشیان دووبارە دەیانەوێت بە دەستی پڕەوە بگەڕێنەوە شاری سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکاریان ئەنجام داوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 702 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!