گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن ئەو تیمە شوێنەوارناسەی ئەمریکا تۆمارکراوە کە لەنێوان ساڵەکانی 1951 بۆ 1961 کنە و پشکنینیان کرد لە #ئەشکەوتی شانەدەر# لە چیایی #برادۆست# لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# بەسەرپەرشتی شوێنەوارناسی ئەمریکی (ڕاڵف سۆلیکی) لەگەڵ تیمێکی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.
دیارە چەند کەسێکی ئەو ناوچەیە کرێکاری دەکەن بۆ ئەو تیمە.
لە و ئەشکەوتە (10) ئێسکە پەیکەری مرۆڤی نیاندرتاڵیان دۆزییەوە. یەک لەو (10) ئێسکە پەیکەرانە لە مۆزەخانەی نیشتمانی بۆ مێژووی سرووشتی لە واشنتۆنی پایتەخت نمایش کراوە.
یەکەم جار ئێسکە پەیکەری نیاندرتاڵ لە ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە لە شاری دۆسڵدۆرڤ لە ساڵی 1856.
[1]
Click to show the video Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 582 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!