بەڕێز کاک دکتۆر #فوئاد مەعسوم#، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق.
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (#ڕووناک عەبدولواحید#)ی هاوسەرتان و خانمی یەکەمی پێشووتری عیراق، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەم و ماتەمی ئێوە و کەسوکار و خانەوادە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتانین کە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان جێ دەست و ڕۆڵتان دیار و بەرچاوبووە.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات، سەبووری و ئارامیش بەهەموولایەکتان ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 479 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!