سەرۆک کۆمار، دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #13-08-2023#، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە ئێراق، بەڕێز فیلیە ڤاریۆلا، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئێراق و یەکێتی ئەوروپا و پەرەپێدانیان لە زۆر بواری گرنگدا کرد ، لەوانە پرسەکانی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و شەڕی دژی تیرۆر و گەندەڵی و جەختیشی لە پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنیان کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
سەرۆک کۆمار ستایشی ڕۆڵی باڵیۆز فیلیەی کرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوودا.
لە لای خۆیەوە باڵیۆز، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار و دڵخۆشی خۆی لە ماوەیەی کارکردنی لە ئێراقدا دەربڕی و جەختیشی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراق و پشتیووانیکردنی ئاساییش و سەقامگیری کرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 417 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!