سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ#، نهێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت ”بەدەست #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بێت بە هیچ شێوەیەک هەڵبژاردن ئەنجام نادەن، چونکە دەزانن لەناو خەڵکدا کۆتاییان هاتووە و ئێستا نەوەی نوێ هێزی یەکەمە”.
#شاسوار عەبدولواحید#، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند ”دەبینە هێزی یەکەم و ئەوەندە کورسی پەڕڵەمانی بەدەست دەهێنین کە ناوی پەڕڵەمانتارەکانم بۆ لەبەر ناکرێت”.
بەوتەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە لەژێر فشاردا بووە، ئەگەر نا پارتی و یەکێتی نایانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی #هەرێمی کوردستان#، ڕێکەوتی #25-02-2024# وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دەستنیشان کراوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 792 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!