لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەردانی شاری بەغدای کرد و لەگەڵ لایەنە شیعەکانی ئێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکاندا تەواوی تێبینییەکانی پارتیییان لەسەر پڕۆسەی سیاسی ئێراق خستەڕوو. لە بەرانبەردا لایەنە شیعەکان ڕەخنەی زۆریان لەسەر سیاسەتەکانی بەرپرسانی پارتی هەبووە.
بەشێک لە ڕەخنەکانی بەرپرسانی هێز و لایەنە شیعەکان لە خودی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کە دادگای فیدڕاڵی ئێراقی بە دادگای حیزبی بەعس شوبهاندووە. هەروەها چەندینجار بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، عەقڵییەتی دەسەڵاتدارانی بەغدا بەهەمان عەقڵییەتی حیزبی بەعس بەراورد کراوە.
بەشێکی دیکەی ڕەخنەکانی بەرپرسانی لایەنە شیعەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بووە بە بەرپرسانی پارتی لە حکومەتی هەرێم. بەرپرسانی هێز و لایەنە شیعەکان پێیان وابووە کە بەرپرسانی باڵای پارتی لە #حکومەتی هەرێمی کوردستان# تەنیا لەو کاتانە سەردانی بەغدایان کردووە کە لە ڕووی داراییەوە پێویستیان بە بەغدا بووە. بەڵام لە کاتەکانی دیکە پابەند نەبوون بەو ئیتلیزامە یاسایی و دەستوورییانەی کە دەبوو حکومەتی هەرێم بەرانبەر بەغدا جێبەجێی بکات.
ڕەخنەکانی بەرپرسانی شیعە بەرانبەر بە گلەیی و ڕەخنەکانی بەرپرسانی پارتی بووە کە لە کۆبوونەوەکانیان لە بەرپرسانی شیعەیان گرتووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 193 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!