لەسەر داوای #شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق بڕیاری تێکدانی حەوزەکانی ماسی لە سنووری #کەرکووک# بۆ چەند مانگێک ڕاگیرا.
جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لە لاپەڕەی خۆی نووسیویەتی دوای ئەوەی بڕیار درا سبەی حەوزەکانی ماسی لە #داقوق# و دەوروبەری بڕوخێندرێت ئەویش لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ تێکدانی سەرجەم حەوزەکانی ئێراق، پەیوەندیم لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کرد و وەزارەت بڕیاری دا پڕۆسەی ڕووخاندنی حەوزەکانی کەرکووک ڕابگرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە کار دەکات بۆ ئەوەی مۆڵەتی بەردەوامیان بۆ چەند مانگێک درێژ بکەینەوە تا بەرهەمەکانیان یەکلا دەکەنەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 387 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!