ناو: ئەفسەر
نازناو: سالک
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-08-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #چۆمی مەجیدخان#
شوێنی کۆچی دوایی: #کۆیە#
$ژیاننامە$
خاتوو ئەفسەر سالک، کادری یەکێتیی ژنان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕێکەوتی 15-08-2023 ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو ئەفسەر، کچی بنەماڵەیەکی حیزبخۆشەویستی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو و لە سەرەتای لاوێتییەوە لایەنگر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، هەروەها تاوانی ڕژێمی ئێرانی لە قەتڵوعامی خەڵکی گوندەکانی (قەرەگۆل، سەوزی و سەرچنار) ی بە چاوی خۆی بینیبوو.
خاتوو ئەفسەر، لە کاتی قەتڵوعامی خەڵکی بێتاوانی ئەو گوندانە زۆر ئازایانە دەرکەوتبوو و نزیک بە چوار دەیە ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزبی دێموکرات بوو و لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕییدا تەنگ و چەڵەمە و سەختیی زۆری چێشتبوو و لە خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیانی حیزبیدا لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی و بۆنە حیزبییەکاندا بەشداریی چالاکانەی هەبوو. هەروەها لەو کاتانەی کە حیزبی دێموکرات تووشی هەلومەرجی دژوار دەبوو، وەک شێرەژنێکی ئازا دەردەکەوت و هیوای بە کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان دەبەخشی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 45,962 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!