لەسەر بڕیاری #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە شارەدێی #شیلادزێ#ی سەر بە شارۆچکەی (#ئامێدی#) لە سنووری پارێزگای #دهۆک#، کۆڕنیشێک درووست دەکرێت.
میللەت عیسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕنیش لەسەر ڕووباری ئاڤاشین لە شیلادزێ درووست دەکرێت..
وتیشی: ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پڕۆژەیە دەستی پێ کردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی پڕۆژەکە دەست پێدەکات.
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگای دهۆک ئەوەشی خستە ڕوو، بە درووستکردنی ئەو پڕۆژەیە، کەرتی ئابووری و گەشتیاری لە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی باش دەبات و ناوچەکە جوانتر دەبێ، لە هەمان کاتدا هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچەکە فەراهەم دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە ڕێکەوتی #14-08-2023#، لە ڕێوڕەسمێکدا، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەلالی لە #زاخۆ# کردەوە.
هەر دوێنێ سەرۆکی حکوومەت مزگێنی بە خەڵکی زاخۆ دا و وتی: ئێمە لە درووستکردنی کۆڕنیشی زاخۆ بەردەوام دەبین هەتا ڕووباری خابوور لە زاخۆ تەواو دەبێت، ئیشەڵا هەموو قۆناغەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 477 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!