وابڕیارە هەفتەى داهاتوو کۆمپانیا نەوتییەکانى #هەرێمى کوردستان# لەبارەى چەند پرسێک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى ئێراق کۆببنەوە.
وابڕیارە هەفتەى داهاتوو کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى باڵویزى ئەمەریکا لە ئێراق لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى ئێراق کۆببنەوە.
لەو دانیشتنەدا کۆمپانیا نەوتییەکان داوا لە سەرۆک وەزیرانى ئێراق دەکەن بەشێک لە شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت. لە داهاتووشدا مافەکانیان لەو گرێبەستانە بپارێزرێت کە لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەسەرى ڕێکەوتوون.
لە مانگى ئەیلولى پارساڵەوە 2022 کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان شایستە داراییەکان و حەقدەستی مانگانەیان وەرنەگرتووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 272 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!