بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، درەنگانی دوێنێ شەو هونەرمەندی بەناوبانگ و مەقام بێژی ڕەسەن (#شوکر خەیات#) لە تەمەنی (83) ساڵی کۆچی دواییکرد،
بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان بە خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانی هونەرمەند ڕادەگەیەنین.
هونەرمەندی دیار شوکر خەیات سەرەڕای ئەوەی لە دەنگە ڕەسەنەکانی هونەری کوردی بوو، بەوە ناسرابوو کە بەرهەمی زۆرێک لە شاعیرە ناودارەکانی کوردی کردۆتە مەقام و زۆر بەرهەمی ناوازەی فۆلکلۆری لەرێگەی دوبارەکردنەوە لە فەوتان ڕزگارکردووە، هەروەها هێما و سمبولێکی دیاری دەڤەری گەرمیان بووەو بە کۆچەکەی بۆشاییەکی گەورە لەکاروانی هونەری ڕەسەن دروست دەکات.
جارێکی تریش سەرەخۆشیمان دووبارە دەکەینەوە و سەبوری و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین. [1]
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#19-08-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 424 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!