#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی وڵات و بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پرسی هەڵبژاردن، کێشەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا و ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێم کرد و ڕایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەردە لە وادەی خۆیدا، دەشمانەوێت هەڵبژاردن هۆکارێک بێت بۆ نزیکبوونەوە و گەشەپێدانی دیموکراسی نەوەک ترازان.
وتیشی، نابێت خەڵکەکەمان بکرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت. هەوڵەکانیشمان لەو پێناوەدا بەردەوام دەبێت تاوەکوو چارەسەرێکی یەکجارەکی و ئەرێنی دەدۆزینەوە و چیتر هاووڵاتییان لە دڵەڕاوکێی بەدەستهێنانی مووچەکانیان نەبن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 430 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!