دوایی بەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانێتی بۆکسێنی ئێراق لە کێشی + 70 کغم ، پاڵەوانەکەی پێشمەرگە بڕوانامەی یەکێتی بۆکسێنی ئێراقی گەڕاندەوە یانەی پێشمەرگە .
لەنێو بارەگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 25-07-2023 ، #حاکم مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی مامۆستا شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە ، موسا ڕەئوف ، ئەدیب شکور ، وسام محەمەد بازگ ، کەلسوم محەمەد ، نەشمیل محەمەد و زرنگ سەڵاح ، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرد لە ستافی ڕاهێنەران و هەردوو یاریزانی پاڵەوانی پێشمەرگە #زوبێر ساڵح# و #یاسر عومەر# کە توانیان لەپاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان پلەکانی یەکەم و سێیەم بەدەست بهێنن.
لە دیدارێکی وەرزشیدا و سەرەتا جێگری سەرۆکی یانە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتن و دەست کەوتانەی لە تیمی یانەکەیان کردوو هەروەک پاڵپشتی کارگێڕی بۆ دووپات کردنەوە و ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە گرنگی تەواو بە یارییە تاکەکان دەدات و دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتر بەم نەوە نوێیەی تازە دێنە نێو گۆڕەپانی یارییەکان و گڕوتینێکی زۆریان هەیە برەویان پێبدەین و بیان گەیەنینە ڕیزی هەڵبژاردەکان ئەوەش بە هەوڵ و ماندووی خۆیان کە بەردەوام لە مەشق دان و ئێمەش وەک یانە پاڵپشتیان دەبین .
دواتر بەڕێزیان خەڵاتی تایبەتیی یاریزان زوبێر ساڵح و یاسر عومەری کرد کە توانیان لەپاڵەوانێتی بۆکسێنی ئێراق نازناوی یەکەمی و سێیەمی لە کێشە جیاوازەکان دەستبەر بکەن .
جێگەی باسە زوبێر لە کێشی 70 کغم پلەی یەکەمی دەستەبەر کردوو گەیشتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 604 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!