=KTML_Bold=هەفتەی داهاتوو، مەکتەبى سیاسى یەکێتیى بۆ پێکهێنانی لیژنەکانی کۆنگرە کۆدەبێتەوە=KTML_End=
دواى ئەوەى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# بڕیاریدا بە ئەنجامدانى کۆنگرەى پێنجەم، هەفتەی داهاتوو ژمارەیەک لیژنەى تایبەت بە کۆنگرە پێکدەهێنرێن.
دواى ئەوەى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان بڕیاریدا ڕێکەوتی #27-09-2023# کۆنگرەى پێنجەم ئەنجامبدا وابڕیارە هەفتەى داهاتوو جارێکى دیکە مەکتەبى سیاسى یەکێتیى لەبارەی پێکهێنانى چەند لیژنەیەکى تایبەت بە بەڕێوەچوونى کۆنگرە کۆببێتەوە.
لە دواى پێکهێنانى ئەو لیژنانە لەلایەن مەکتەبى سیاسییەوە ڕاستەوخۆ دواتر دەستدەکرێت بە هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆ و هەڵبژاردنى ئەندامانى کۆنگرە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 263 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!